٢٧ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٤:٢٥
تورکیا بۆ یەکەمجار چیای شێخان لە هەرێمی کوردستانی بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای شێخانی لە پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کرد، ئەوەش یەکەمجارە تورکیا ئەو شوێنە بۆردوومان بکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ یەکەمجار بۆردوومانی چیای شێخانی کرد، ئەویش بە پاساوی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەو چیایە.

تا ئێستا ئەوەی لەبارەی بۆردوومانەکەوە ئاشکرابووە ئەوەیە، چەند شوێنێکی نزیک گوندەکانی ناوچەکەی گرتووەتەوە.

342/